پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا لە قەزای قوشتەپە دەکەونە بواری جێبەجێکردن
ڕۆژى دووشهممه ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤،شاندێکی وەزارەتى كارهبا بە سەرپەرشتيی ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، سەردانی قەزای قوشتەپەیان کرد، لەلایەن بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە پێشوازی کران.
شاندەکە بنکەی چاککردنەوەی کارەبای قەزای قوشتەپەیان بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ داواکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبای قەزاکە کرد، بڕیاريان دا به پێکهێنانی ليژنەیەک بۆ دیراسەکردنی دانانی وێستگەیەکی نوێی مۆبایل لە گوندی ئۆمەراوە، نۆژەنکردنەوە و بەکارخستنی وێستگەی کۆنی کارەبای قوشتەپە، پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ دیراسەکردنی زیانەکانی فیدەری لەکارکەوتووی وێستگەی گردمەلا و چارەسەرکردنی، ههروهها
کارکردن بۆ دانانی وێستگەیەکی جێگیری ١٣٢ کەی ڤی، لە گوندی ئۆمەراوە، بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی کارەبا لە سنوری قەزای قوشتەپە.