Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی دەست بەکار بوو

ڕۆژى دووشەممە ١٩ ی شوباتی ٢٠٢٤، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و بەرپرسانی وەزارەت، ڕێوڕەسمی ڕێزنواندن و سوپاسکردنی سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی کارەبای سلێمانی و دەستبەکاربوونی ئەنوەر حەمە سەعید، له‌ شوێنى ناوبراو، بەڕێوە چوو.

وەزیری کارەبا لە گوتەیەکدا سوپاسی بەڕێوەبەری گشتيی پێشووی کارەبای سلێمانی کرد، و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست كه‌ جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ بێت پێی بەخشراوە و به‌ هاوكاری لەگەڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كاره‌با و ئیداره‌ی پارێزگاکە، خزمه‌تی به‌رچاوی هاووڵاتيیان بكات.

بەڕێوەبەری نوێی کارەبای سلێمانی، داوای لە وەزیر کرد کە یارمەتی و هاوکارییەکانی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتواندرێت خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بگەيه‌ندرێته‌ زۆرترین ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە کارەبای نیشتمانی هەیە.