کونسوڵی چین ستایشی ئەو سەقامگیری و ئاوەدانییەی هەرێمی کوردستانی کرد.
کەمال محەمەد ساڵح, وەزیری کارەبا پێشوازیی لە لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت, کونسوڵی چین ستایشی ئەو سەقامگیری و ئاوەدانییەی کرد کە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینیوە هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هاتنی ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە سێکتەرەکانی کارەبای نیشتیمانی.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کارەبا وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ سود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی ولاتی چین لە بواری سێکتەرەکانی کارەبا.