وەزیری کارەبا بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکاری هاووڵاتییان دەکات
بۆ باشتر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشانی کارەبا، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی دیوانی وەزارەتی کرد، و ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری کارەبا بەدواداچوونی سکاڵا و پۆستی ئەلکترۆنی و خێرا جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بوو.
وەزیری کارەبا سوپاسی فەرمانبەرانی کارەبای کرد کە دڵسۆزانە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بوون و داواشی لە بەرپرسانی وەزارەت کرد ئەمساڵ بە شێوەیەکی باشتر بەدواداچوون بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان بکەن، هەر لە سەردانەکەیدا وەزیری کارەبا باسی لەو کار و پرۆژانە کرد کە بڕیارە ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن و پلانیان بۆ داڕێژراوە.