Skip to the content

بە گوژمەی سێ ملیار دینار پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە پیرەمەگرون جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی ستراتیژی لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکات کە گوژمەکەی نزیکەی سێ ملیار دینار دەبێت.
 
لەو پرۆژەیەدا زیادکردنی سێکشنێک بۆ وێستگەی کارەبای پیرەمەگرون دەبێت لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای ٣١،٥ مێگاوات کارەبا کە لە جێبەجێکردن دایە، هەروەها پڕۆژەکە ٢٥ مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابین دەکات کە توانایی پێدانی کارەبای لە ڕێگەی ٦ فیدەرەوە هەیە.
 
لە هەمان کاتدا پرۆژەکە کێشەی بارزۆریی بەشێکی زۆر لە وێستگەی پیرەمەگرون چارەسەر دەکات وتا ئێستاش لە ٨٠%ی کارەکانی تەواو بوو و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت.