بەتوانای ١٠٠ مێگاوات دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی کارەبا لە سۆران دەکرێت
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەندازیار کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی لە تیمێکی گروپی کۆمپانیاکانی دیب ئێنرچی کرد.
لەو دیدارەدا وەزیری کارەبا داوای لە هاری لابەر و نوێنەرانی کۆمپانیای ناوبراو کرد هەموو هەوڵەکانی خۆیان بەگەڕبخەن تاوەکو لەنزیکترین کاتدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاواتی کارەبا لە سۆران و زاخۆ و گەرمیان و ڕاپەڕین بکەن.
تیمەکەش لەلایەن خۆیانەوە ئامادەییان دەربڕی لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەچەند قۆناغێک سەرەتا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بەتوانای ١٠٠مێگاوات کارەبا بکەن.