Skip to the content

پلانێکی تۆکمە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان دادەنرێت

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەندازیار علی محمد علی، بەڕێوه‌بەری گشتی کارەبای ڕاپەڕین سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گرنگی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پشدەر و تەواوی لێپرسراوی  بەش و هۆبەکانی چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین کرد. کە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە.

🔹دانانی پلانێکی تۆکمە  بەمەبەستی هەوڵدان بۆ  خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەباشترین شێوە.

🔹جێبەجێ کردنی بڕیارو ڕینماییەکانی وەزارەت کە لەکۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت دران کە خۆی دەبینێتەوە لە
١- بەردەوامی هەوڵدان بۆنەهێشتنی سەرپێچیەکانی سەر تۆڕەکانی کاڕەبا.
٢- کۆکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی ڕێک و پێک.

🔹ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران و پابەندکردنی فەرمانبەران بەداوام بەپێی ئەو خشتەو ڕێنماییانەی دانراوە لەدەوامی ئاسایی و ئێشکگری هۆبەکانی چاککردنەوە.
 
🔹جەختکردنەوە لەوەی ئەو ژمارە تەلەفونانەی بڵاو کراونەتەوە بەهیج شێوەیەک دانەخرێن و بەجوانترین شێوەو بەڕێزەوە وەڵامی هاووڵاتییان بدرێتەوە.

🔹ڕێو شوێنی توند بگرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەک دەکەن بە مەبەستی تەلاعب.