Skip to the content

کارەبا بۆ پرۆژەیەکی ئاوی ٥١ گوندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەکرێت

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاری زراری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێرۆ کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا باس لە پرۆژەی راکێشانی کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ٥١ گوندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزای مێرگەسۆر کرا و وەزیری کارەبا جەختی لەسەر خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کردەوە کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هاووڵاتییانەوە هەیە و نابێت دوا بکەوێت.

هەر لەم دیدارەدا باس لە بەستنەوەی وێستگەی کارەبای هایدرۆپاوەری دێرەلۆک بە وێستگەی رێزان کرا کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆری و باشتر گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بەو دەڤەرە .