بە گوژمەی 33 ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ کران
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وەزارەتی كارەبا لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، چهند پرۆژهيهكى لە قەزای چەمچەماڵ کردەوە، کە بە تێچووی نزیكەی ٣٣ ملیار دینار جێبەجێ کراون. پرۆژهكانيش بريتين له دابینكردن و دانانی هەردوو وێستگەی مۆبایلی چەمچەماڵ و قادر كەرەم، بەستنەوەی هێڵەكانی ١٣٢ كەی ڤی بە وێستگەی ٤٠٠ كەی ڤیی سلێمانی لە تەكیە، ڕاكێشانی هێڵەكانی ١٣٢ كەی ڤیی بازیان - چەمچەماڵ و چەمچەماڵ - قادر كەرەم، دەركردنی فیدەرەكانی ١١ كەی ڤیی چەمچەماڵ. ههروهها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دابەشكردن و ڕاكێشانی كارەبا بۆ ٦١ گوندی قەزای چەمچەماڵ.
جێگری سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان کرد و داوای کرد لە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پرۆژانە بەردەوام بن، چونکە چی بکرێت بۆ ئەم ناوچەیە، هێشتا شایەنی زیاترن.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی وێستگەکە بۆ کەمکردنەوەی گرفتی بارزۆریی سەر وێستگەی چەمچەماڵ و کەمکردنەوەی کێشەی ئۆڤەرلۆد و بارزۆری کرد و جەختی کردەوە، جگە لەم پرۆژەیە لە پلانی وەزارەتی کارەبا دایە پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبای ١٣٢ کەی ڤیی نوێ لە چەمچەماڵ جێبەجێ بکات.