Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 26 ی حوزەیرانی 2024، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کاتژمێر 9:00 ی بەیانی، كۆمپانیای داناغار، هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە وەستاند، بەهۆیەوە 2 هەزار مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.
هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا.