Skip to the content

62 قوتابخانە لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بۆ خۆیان دابین دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کرد و لە لایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەوە پێشوازی لێ کرا.

لە کۆوونەوەکەدا باس لە ئامادەسازی و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ئەزموونەکان کرا.

وەزیری کارەبا دڵنیایی دایە وەزیری پەروەردە، لە کاتی ئەزموونەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا ڕادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی  تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابین دەکرێت.

هەروەها باسیان لە دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان کرد، بەتایبەتی لە ڕێگەی وزەی خۆر، کە تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە  ٦٢ قوتابخانەی هەیە کە لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە، کارەبا بۆ خۆیان دابین دەکەن، ئەو ژمارەیەش زیاد دەکرێت.

لەو دیدارەدا بریکار و ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرانی گشتیی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئامادەی بوون.