مەراسیمی كردنهوهی شەش پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی کارەبا له پارێزگای دهۆك بهڕێوه چوو
ڕۆژی پێنجشهممه ٧ی ئاداری ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی دابینکردنی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک کە بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە بەڕێوە چوو.
شەش پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی کارەبا هەر یەکەیان بە توانای گواستنەوەی بیست و شەش مێگاوات کارەبا دادەنرێن، گوژمەی هەر شەش پرۆژەکەش ٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینارە.
لە کابینەی نۆیەمدا، بەرهەمهێنانی هەزار و نۆ مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وێستگەکانی گەرمیان و بازیان و دێرەلۆک و خەبات، و سێ وێستگەی دیکە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک زیاد کراون.
شایانی باسە هەر لەم کابینەیەدا ٣٤ پرۆژە لە کەرتی گواستنەوەی کارەبا بە تێچووی ٣٠٤ ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون و شەشیان لە پارێزگەی دهۆک بوون و بە تێچووی ٣٤ ملیۆن دۆلار پرۆژەکانی گواستنەوەی هێڵەکانی کەلەکچی - قەسرۆک و بەردەڕەش - دارەتوو و فەدی - شاریا و کاشێ - زاخۆ و وێستگەی تل کەبەر جێبەجێ کراون.
لە کەرتی دابەشکردنی کارەباش، زیاتر لە دووهەزار و ٨٠٠ پرۆژە بە گوژمەی ١٩١ ملیار دینار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون و ٢٠٩ پرۆژە بە گوژمەی ٢٣ ملیار دینار لە دهۆک بوون
لە کەرتی کۆنترۆڵی کارەبایش هەزار و ٤٠٠ پێوەری زیرەکی کارەبا دانراون و لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە کار بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەیدی کارەبا کراوە.
پرۆژەی پریپەید بەشێوەی ئەزموونی لە بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی و سەنتەری قەزای ئامێدی بە پێدانی کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ کراوە. لە هەندێ شوێنی هەولێر و سلێمانیش جێبەجێ کراوە.
کارەکانی ڕاکێشانی بۆڕی گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەی کاشێ ٩٠% تەواو بووە و لە مانگی ئایار کۆتایی بە کارەکانی دێت. هەروەها پاڵاوتگەیەکی نەوتیش لە پارێزگەی دهۆک دادەنرێت.