Skip to the content

وەزیرانی کارەبای هەرێم و کارەبای عێراق کۆبوونەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبای حكومەتی عێراق، گفتوگۆیان لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ و هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی كارەبا کرد.
وەزیری كارەبای حكومەتی عێراق هاوخەمیی خۆی بۆ ئەو کارە تیرۆریستییە دەربڕی کە کرایە سەر کێلگەی کۆرمۆر و گوتی: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ، سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانمان کردووە و لە یەکەم خاڵدا کە باسمان لە هەماهەنگیی بنیادنەر لە نێوان هەردوو وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کردووە و هەوڵمان داوە پەیوەندییەکان بەهێز بکەین، بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا سەقامگیر ببێت. ئەو هەماهەنگییە لە قۆناغەکانی داهاتوو زیاتر دەبێت، بەشێوەیەک خزمەتی دۆخی کارەبای هەردوولامان بکات و لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بێت.
سەبارەت بە کارپێکردنی کێڵگەی کۆرمۆر، وەزیری كارەبای هەرێم گوتی: کۆرمۆر دوو ڕۆژ لەمەوبەر کەوتووەتەوە کار، لە کۆی ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجا گاز، ٤٢٠ ملیۆن پێ سێجای بەرهەم هێناوە.