وەزیری کارەبا سەردانی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای يهكی لە هەولێر کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای يهكی لە هەولێر کرد و پرۆژەی ڕووناکیی ٢٤ کاتژمێری بەسەرکردەوە.
وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد و ئومێدی خواست هەنگاوەکان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی خێراتر بکرێن و ڕۆتینەکان کەم بکرێنەوە و ئامادەیيی هەموو کاراسانییەکی بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان دەربڕی.
دواتر لە نزیکەوە لە وردەکاریی سیستەمەکە و کارەکانی پرسییەوە، کە بە شێوازێکی باش بەڕێوە دەچن و سوپاسی تیمی وەزارەتی کرد و هیوای خواست هەنگاوەکان خێراتر بکرێن.
ئەزموونی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و ژمارەیەکی زۆری موەلیدە کوژاونەتەوە.