سیستەمی یەکپەنجەرە لە فرۆشتنی وزەی یەکی کارەبای هەولێر کەوتە کار
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بە یاوەری ستافی وەزارەت لە شاری هەولێر، سەردانی بەشی فرۆشیاری یەکی وزەی کارەبای کرد، كه لە ڕێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی یەکپەنجەرە و جێبەجێکردنی بەرنامەی پێوەری زیرەکەوە، مامەڵەی هاوبەشانی کارەبا، بە شێوەیەکی خێرا و بێ ڕۆتین ڕادهپهڕێندرێت.
وەزیری کارەبا پرۆژەکەی بە گرنگ وەسف کرد و دەستخۆشی لەو تیمە کرد کە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەکەن و ڕایگەیاند؛ لە بەرنامە و پلانی وەزارەت دایە لە تەواوی شوێنەکان ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت.
شايانى باسه لە ڕێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگهدار دەکرێتەوە.