وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد
ڕۆژی چوارشهممه ١٨ی ئهیلوولی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ فەرمانبەرانی کارەبای سنوورەکە کۆبووەوە.
وەزیری کارەبا بەدواداچوونی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا کرد و ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا وێڕای قەیرانی دارایی، زۆرترین پرۆژەی کارەبا لە پارێزگه و ناوچە جیاجیاکان جێبەجێ کراون.
وهزيرى كارهبا گوتى: لەم کابینەیەدا ٤٤٢ هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بووە و بڕی ههزار و٣٤٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە و ٦١ پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا و سەدان پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ کراون. گوتیشی بەشێکی ئەم پرۆژانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش لەم سنوورە جێبەجێ دەکرێن.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشکردنی کراوە.
ههروهها لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، وەزیری کارەبا لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و بۆچوونی فەرمانبەرانی کارەبا بوو و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونیان کرد و داوای لێ کردن لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیيان بەردەوام بن.