وەزیری کارەبا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد
ڕۆژى سێشهممه ١٠ى ئهیلوولی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەباى حكومهتى ههرێمى كوردستان، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد و لهلايهن دارا ڕهشيد، وهزيرى پلاندانانهوه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا کرا، کە لە کابینەی نۆیەم لە هەر چوار پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ کراون و ڕۆڵێکی گەورەیان لە بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا هەبووە.
وەزیری پلاندانان کار و پرۆژەکانی کەرتی کارەبای به گرنگييهوه باس كرد و ئومێدی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەت، بۆ هەماهەنگی لە پێشخستنی کەرتی کارەبا و پلاندانان باشتر بێت. هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان كردهوه، بۆ هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی کار و چالاکی و پرۆژەکان بە شێوەیەکی باشتر.