شەقامی سەت مەتریی شاری سلێمانی ڕووناکی بۆ دابین دەکرێت

ڕۆژى دووشەممە ٢١ى نيسانى ٢٠٢٥، ئەنوەر حهمەسهعید، بەڕێوەبەری گشتيی کارەبای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری تەکنیک و پلان و دوو تیمی بەشی ڕووناکی (ئینارە) و بەدواداچوونی پرۆژەکان، سەردانی شەقامی ١٠٠ مەتری (ئۆتۆبانی بابان)ی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیار و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کۆبووەوە و سەردانی مەیدانیی شەقامەکەیشی کرد.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارهى بەشی کارەبایی و تۆڕی ڕووناکيی شەقامەکە كرا، کە بە پێشکەوتووترین سیستم و بەرزترین کوالیتی جێبەجێ بکرێت و شەقامەکە ڕووناک بکرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی داوای کرد پەلە بكريت له جێبەجێكردنى بڕگەكانى كارەبایيى پرۆژەکە، شانبهشانى بەشى شارستانيى پرۆژەكە، تا له كاتى خۆيدا تەواو بكريت.