Skip to the content

لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 22 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەراتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا (٢٢:٣٠) بیست و دوو کاتژمێر و نیو کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە.
بەمەش وەزارەتی کارەبا ئەو بەرنامەیەی بۆ پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان کە پێش ڕۆژانی جەژن بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێی کرد.