وەزارەتی كارەبا چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له شاره‌دێى سەیدسادق جێبەجێ دەكات

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە درێژەی پرۆژەکانی لە سنووری شارۆچكه‌ى سەیدسادق، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتی ٨%ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی گشتيی كاره‌بای سلێمانی، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێ دەكات، لە بوارەكانی دەركردنی فیدەری (٢٠)ی بەردەوام بۆ سەرچاوەی ئاوی حەسار و نەخۆشخانەی حەسار و گۆڕینی گڵۆپەكانی تۆڕی ڕووناكيی شاره‌دێكه لە سۆدیۆمەوە بۆ لید. گوژمه‌ى پرۆژه‌كه نزیكەی ٤٠٠ ملیۆن دیناره و بڕیارە لە ماوەی ١٩٠ ڕۆژدا تەواو بكرێت.