وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاری و پرۆژەکانمان بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە

وەزارەتی کارەبا دوای ئەوەی بۆ خزمەتکردنی باشترى هاوبەشان و کەمکردنەوەی ڕۆتیناتی مامەڵەی هاووڵاتيیان، چەند بەڕێوەبەرایەتیيەکی گشتيی کارەبای لە ئیدارە سەربەخۆکان کردەوە، تەواوی هاوکاری و خزمەتگوزارییەکانیشى بۆ دابین کردن.
ڕۆژی هەینی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەری گشتيی کارەبای ئهو ئيداره، محاویلەیەکی ٢٥٠ كهى ڤى بۆ قەزای چۆمان دابين كرد. دواتر تیمی ئێشکگری فەرمانگەی کارەبای قەسرێ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی كارهباى سۆران، هەستان بە گۆڕینی تاخم (لینکفیوز)ی محاویلەی ٤٠٠ کەی ڤيی گەڕەکی سەرهەڵدان، لە سەنتەری شارهدێى قەسرێ.
تەواوی چالاکی و پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا، لەپێناو باشترکردنی سێکتەرەکانی کارەبای نیشتیمانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.