وەزیری کارەبا: ئاسانکاری بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لە کەرتی کارەباى هه‌رێمى كوردستان دەکەین

ڕۆژى سێشه‌ممه ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، به ئاماده‌بوونى بەڕێوەبەرانی گشتیی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، پێشوازی لە ئیڤان جۆریچ، باڵێۆزی کرواتیا لە عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە دەرفەتەکانی تایبەت بە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمى كوردستان کرا. باڵيۆزى كرواتيا ئامادەیيی کۆمپانیای (کۆنچار)ى كرواتى بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ئاماده‌ييى وه‌زاره‌تى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كاركردنى كۆمپانياكه له كه‌رتى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.