چارهسهرى بارزۆريى كارهباى پيرزين و شاوێس له پارێزگهى ههولێر كرا

لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بارزۆريی کارەبا، له سنوورى ناوچهى پيرزين و شاوێسى پارێزگهى ههولێر، ڕۆژى پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی دابەشکردنی کارەبا، سهر به بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کارەبای هەولێر، بە هاوکاريی پارێزگهی هەولێر، پرۆژەی چارەسەرکردنی بارزۆریی كارهباى (پیرزین و شاوێس)يان بە گوژمهى سهت ملیۆن دینار جێبهجێ كرد.
جێی باسە بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەش، هاووڵاتیيانی سنوورەکە، سوودێکی زۆر دەبینن، چونكه پێشتر گرفتیان هەبوو و وەك پێویست سوودیان لە كاتەكانی کارەبا وەرنەدەگرت.