به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى كاره‌با گفتوگۆ لەسەر پلانی کارەبا بۆ وەرزی هاوین و پرۆژەی ڕووناکی له پارێزگه‌ى سلێمانى کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بە یاوەری ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کرد. لەو سەردانەدا وەزیری کارەبا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی گشتیی دیوان، بەرهەمهێنان، کۆنترۆڵی کارەبا، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی کارەبا لە سنووری پارێزگەی سلێمانی کۆبووەوە، لە گوتەیەکدا کەمال محەمەد تیشکی خستە سەر دۆخی کارەبای کوردستان و دواقۆناغەکانی پرۆژەی ڕووناکیی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، کە ئێستا لە هەر سێ پارێزگەی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، لە قۆناغی جێبەجێکردندایە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا هه‌موو كه‌موكوڕييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، تاكوو له وه‌رزى هاوينى ئه‌مساڵ باش‌ترين خزمه‌ت پێشكه‌شى هاووڵاتى بكرێت.