بە تەکنەلۆژیای نوێ سیستەمی وزەی خۆر لە ڕووکەشی باڵەخانە و پەنجەرەکان دادەنرێت

ڕۆژی دووشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە ئایشە سنیرلی، سەرۆکی کۆمپانیای ئەستەنبوڵ تەیچ کرد کە تایبەتە بە دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە شێوەی شاشە و شەفاف لە ڕووکەشی بینا و پەنجەرەکان بە تەکنیک و تەکنەلۆژیایەکی نوێ کە جێگەیەکی کەمتر دەگرێت.
لە دیدارێکدا باس لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزە نوێبووەکان کرا کە لە ڕووی ئابووری و ژینگەوە سوودی زۆریان هەیە.
هەر لەم ڕوانگەیەوە وەزیری کارەبا یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبای بۆ هاندان و کاراسانی بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر خستەڕوو، کە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وزەی زیادەی سیستەمەکە لەگەڵ تۆڕی کارەبا هاندەرێکی باشە بۆ دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر.