وەزیری کارەبا: پرۆژەکانمان لە سنووری پارێزگهی هەڵەبجە فراوانتر دەکەین

ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ژمارەیەك پرۆژە و داواکاری لە پارێزگهی هەڵەبجە، چاوی كهوت بە کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتيی کارەبای هەڵەبجە بە وەکالەت.
لەو دیدارەدا وەزیری کارەبا پیرۆزبایی لە خەڵکی پارێزگهی هەڵەبجە کرد، بەبۆنەی بەپارێزگهبوونى شارهكه. دواتر گوێبستی داواکاری و پێویستییەکانی کارەبا بوو لە پارێزگاکە لە دابینکردنی ئۆتۆمبێلی سەلە (ئۆتۆمبيلى چاككردنهوهى كارهبا) و جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی ڕووناکی لە ڕێگهی عەبابەيلێ بۆ شنروێ و نوێکردنەوەی بیناکانی کارەبا لە سەنتەری هەڵەبجە و تەوێڵە و خورماڵ.