نیوەی هاووڵاتیيانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا بۆ مانگی شەش کەمتر لە 28,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی شەش بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
لە خولی مانگی شەشدا، پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی پاڵپشتی حکومی دابینکراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە ناوەندی شاری سلێمانی کە زۆرترین هاوبەشانی نوێی ناو پڕۆژەکە لەخۆدەگرت لە مانگی شەش.
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
|
کوردستان |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
ماڵان |
28,000 |
29،000 |
16,000 |
25،000 |
بازرگانی |
63,000 |
70،000 |
69,000 |
46،000 |
خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
|
کوردستان |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
هاووڵاتيیان |
2،722،500 |
1،458،000 |
976،500 |
288،000 |
شوێنە بازرگانییەکان |
103,000 |
51,000 |
38,000 |
14,000 |
تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی کە یەکسانە بەنزیکەی ٪40ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.