سزای سەرپێچیکردنی هاوبەشانی ماڵان بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا تا 4 ملیۆن دینارە
وەزارەتی کارەبا، سزای سەرپێچی سەر کارەبای بۆ هاوبەشانی ماڵان، تا 4 ملیۆن دینار داناوە؛ ئەمەش تاوەکوو سەرجەم سەرپێچییەکان بنبڕ بکات و کەسانێک زیان بە بەرژەوەندیی گشتی و هاوبەشانی دیکەی ماڵان نەگەیەنن.
هاوکات ئەم سەرپێچییانە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی لۆدی سەر کارەبا و زیانگەیاندن بە پڕۆژەی ڕووناکیی 24 کاتژمێری. سەرپێچییەکانیش بەهۆی بوونی پێوەری زیرەکەوە ئاسانتر ئاشکرا دەبێت و لەم نزیکانەش هەڵمەتەکانی دەستنیشانکردنی سەرپێچییەکان، بەشێوەیەکی فراوانتر دەست پێ دەکات.
بۆیە داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەین خۆیان لە تاوانی سەرپێچیکردنە سەر کارەبا بەدوور بگرن، کە زیانی بۆ سەر گیان و ماڵی هاووڵاتییان دەبێت.