Skip to the content

وەزیری کارەبا پێشوازی لە سەرۆکی کورتەباڵاکانی کوردستان کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە وەحید سەعید چیچۆ، سەرۆکی گشتیی کورتەباڵاکانی کوردستان و شاندێکی باڵای کۆمەڵەکە کرد.

لە دیدارێکدا، ئەندامانی کۆمەڵەکە داوایان کرد لەکاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکانی کارەبا، ڕەچاوی تایبەتمەندێتیی کورتەباڵاکان بکرێت.

وەزیری کارەبا بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەیان دەربڕی. بۆ ئەم مەبەستە گشتاندنێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەت دەردەکرێت، بۆ ئەوەی پابەندی پاراستنی ماف و ئیمتیازاتەکانی خاوەنپێداویستیی تایبەت و کورتەباڵاکان بن، بە تایبەتی لە کاتی سەردانکردنی فەرمانگە و دامودەزگەکانی وەزارەت کاراسانیی تەواویان بۆ بکرێت.