Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگەدار دەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.

ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بە یەکجاری بنبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.

لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکوو کۆتاییی ساڵی داهاتوو هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانیی بەردەوامییان پێدەگات.

وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاریی بەردەوامیی هاووڵاتییان دەکات.