Skip to the content

کەلوپەل و پێداویستی بۆ کارەبای قەزای چەمچەماڵ دابین کرا

ڕۆژی دووشەممە، 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەری گشتیی کارەبای سلێمانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی کارەبای قەزای چەمچەماڵ و پێداویستییە تەکنیکییەکانی کارەبای ناوچەکە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ و قایمقام و هۆبەی چاکسازیی کارەبای تەکییەی کرد.

تیمەکانی کارەبا هەر لە سەرەتای باران و لافاوەکەی چەمچەماڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا، لە ئەرک و ئامادەباشیی تەواودا بوون؛ کارەبای ئێستای ناوچەکە لە دۆخێکی ئاسایی دایە و تەنیا چەند گوندێک، بەهۆی نەبوونی ڕێگەوبانەوە نەتوانراوە کێشەی کارەباکەیان چارەسەر بکرێت؛ بەڵام کەلوپەلی پێویست بۆ کارەبای چەمچەماڵ و چارەسەرکردنی تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی دابین کراوە.