وێستگەیەكی مۆبایل لە قەزای قوشتەپە دادەنرێت

ڕۆژى چوارشهممه 12ی شوباتی 2025، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، به ئامادهبوونى بەڕێوەبەرانی گشتیى دیوان، گواستنەوە و بەڕێوەبەری گشتیى کارەبای پارێزگهی هەولێر، پێشوازی لە بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە کرد.
لە دیدارێکدا، باس لە پێداویستیی کارەبای سنووری قەزای قوشتەپە و دانانی وێستگەیەکی مۆبایل بۆ سنوورەکە کرا. وەزیری کارەبا جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی کارەبا و کەمکردنەوەی بارزۆریی تۆڕەکانی کارەبا کرد و ئامادەیيی وەزارەتی بۆ هەموو کاراسانییەک دەربڕی.
قایمقامی قوشتەپە سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە سێکتەرەکانی کارەبا لە سنوورەکەیان بەرەوپێش ببەن، بە تایبەتی دانانی پرۆژەی ئینارەی ڕێگهی سەرەکی و ڕەزامەندیی وەرگرتن بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل.