Skip to the content

له‌ ساڵى ڕابردوودا به‌ گوژمه‌ى نزيكه‌ى 15 مليار دينار پرۆژه‌ى كاره‌با له‌ سنوورى پارێزگه‌ى سلێمانى جێبه‌جێ كراوه‌

له‌ درێژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با، له‌پێناو خزمه‌تكردنى زياترى هاووڵاتييانى شاره‌كه‌، ته‌نيا له‌ ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٤)، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕين، لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا، بە گوژمه‌ى نزیكەی ١٥ ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی كارەبا جێبەجێ كراون.
پرۆژه‌كانيش بريتين له‌:
- كڕینی كەرەستە و پێداویستيی كارەبا، بۆ سنووری بەڕێوه‌بەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی.
-كڕينی كەرەستە و پێداویستی، بۆ سنووری بەڕێوبەرایەتيی گشتيی كارەبای هەڵەبجە.
-پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوە و ڕاكێشانی كارەباى نيشتمانى بۆ به‌شێك له‌ گەڕەكەكانی شارى سلێمانی.
-پرۆژەى گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی.
-پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكانی سنوورى راپەڕین.
-پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ سنووری هەڵەبجە.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك پرۆژه‌ش له‌ بوارى تۆڕى ڕووناكيى شه‌قامه‌كان جێبه‌جێ كراون، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
-پرۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ڕووناكی بۆ شەقامەكانی سنووری پارێزگه‌ى سلێمانی.
-پرۆژەی تۆڕی ڕووناكيی هەڵەبجە.