وێستگەیەکی كاره‌باى 120 مێگاواتی لە قه‌زاى شێخان دادەنرێت

ڕۆژى سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، به ئاماده‌بوونى ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتيى ديوان، گواستنه‌وه و پلاندانان، پێشوازی له سەردار یەحیا بەرزنجی، قایمقامی قەزای شێخان كرد.
هەردوولا جه‌ختيان لەسەر پرۆژەکانی کارەبا لە دەڤەرەکە کرده‌وه، بە تایبەتی ڕاکێشانی تۆڕی کارەبا و ڕووناکی.
هه‌ر له ديدارهكهدا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەی(١٣٢ كى ڤى) درا و بەم نزیکانەش بەردی بناغەی دادەنرێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه باس له دانانى سيسته‌مى وزه‌ى خۆر بۆ بيره كشتوكاڵييهكانى قه‌زاكه كرا. شايانى باسه زياتر له ٦٠٠ بير‌ى كشتو‌كاڵى له قه‌زاى شێخان هه‌ن و به‌رده‌واميش ژماره‌يان ڕوو له زيادبوونه.