وەزیری کارەبا پێشوازی لە فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە فەریق عەزیز وەیسی، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی کرد.
لە دیدارێکدا وەزیری کارەبا ڕۆڵ و قوربانی و فیداکاریی هێزی پێشمەرگەی بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێم و دامەزراوەکانی ژێرخانی وزەی بەرز نرخاند.
فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی سوپاسی وەزارەتی کارەبای کرد بۆ ڕاکێشان و پێدانی کارەبا بە دامودەزگە و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان.