پرۆژەی ڕووناکی دهگاته چوار گەڕەکی دیکەی شارى هەولێر

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بە دابینکردنی کارەبای نیشتمانیی ٢٤ کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر، کە بریتین لە نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین، کە نزیکەی ١٤ هەزار هاوبەشی لەخۆ گرتووە.
هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگهی سلێمانی و دهۆک دەستیان پێکردووە و بەمزووانە چەند گەڕەکێک لەم پارێزگهیانەدا دەکرێن بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری. بە شێوەیەکی گشتی ئامانج ئەوەیە تا کۆتایيی ساڵی ٢٠٢٦ کارەبای سەرانسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە ٢٤ کاتژمێری.
شايانى باسه پێشتر ١٣ گەڕەک بە ٥١ هەزار هاوبەشهوه سوومەند ببوون له پرۆژهكه کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی). بەمشێوەیەش بە کۆی گشتی لەسەر ئاستی شارى هەولێر، تا ئێستا ١٧ گەڕەک و ٦٥ هەزار هاوبەش و نزیکەی ٢٥٠ هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.
له كاتى ههبوونى كێشه ياخود ههر پرسيارێك، هاووڵاتييان دهتوانن له ڕێگهى ژماره ١٩٩٢ــهوه، پهيوهندى به سهنتهرى خزمهتگوزاريى پرۆژهى ڕووناكييهوه بكهن، كه له كاتژمێر نۆى بهيانى تاكوو نۆى شهو بهردهسته.