Skip to the content

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر دووی شەوەوە، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەری لەسەر هەناردەكردنی غاز هەبوو بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا  بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی نزیکەی هەزار مێگاوات كارەبا.
لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.

وەزارەتی کارەبا
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥