وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکرێت
ڕۆژى پێنجشهممه ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە ناسڕ ئالمەرزوقی، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی گەورە کۆمپانیای (قابسە)ی ئیماراتی و شاندی یاوەری کرد.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئامانجی سەردانەکەیانى بۆ کوردستان خستەڕوو کە لە پلان و بەرنامەیان دایە لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.
وەزیری کارەبا ئامادەیيی وەزارەتی، بۆ پێشکەشکردنی هەموو کاراسانی و هاوکارییەک دهربڕى، بۆ کارکردنی کۆمپانیایەکە لە کەرتی کارەبای هەرێم.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە هەلی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان، کە کۆمپانیاکە لە ڕووی ژینگە و تیشکی خۆر و کەمی خۆڵبارینەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کەڵکی ئابووريی دانانی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کردووە.