ئاگه‌دارییەک لە وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگهدارييهكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا هاتووه:
ئاگه‌داری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر، ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز کەم كراوه‌ته‌وه، بەهۆیەوە (٧٠٠) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەتەوە.
وەزارەته‌كانى سامانە سروشتییەکان و کارەبا، هه‌روه‌ها لایەنە پەیوەندارەکانيش لەسەرهێڵن بۆ چارەسەرکردنی هەرچی زووتری کێشەکە و ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.