Skip to the content

دوای تەواوبوونی چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانەغاز بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆڕ، بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر پەستانی غازی کەم کردەوە، بەمەش بڕی ٧٥٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە، دوای ئەوەی کاروباری چاکسازییەکە کۆتایی هات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە دۆخی پێشووی و لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنان گەیشتووەتەوە سێ هەزار و ٧٥٠ مێگاوات.