كێشه تهكنيكييهكانى كه‌رتى كاره‌باى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بە تایبەتی لە بواری وزە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆبوونەوەیەک لە نێوان حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و محەمەدوڵا داد، جێگری هەماهەنگیی بازرگانیی ئێران لە حاجی ئۆمەران بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی چۆمان و بەڕێوەبەرانی گشتیی گواستنەوەی کارەبای هەرێم و کارەبای سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەی بوون و گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانى سێكته‌رى كاره‌با له ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرا.