Skip to the content

وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌واوى تيمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاوبه‌شانى كاره‌با ڕاسپاردووه‌

وەزارەتی کارەبا لە دوايين کۆبوونەوەی ستافی وەزارەت كه‌ له‌ ١٨ی كانوونی یه‌كه‌مى ٢٠٢٤ ، بە سەرپەرشتيی کەمال محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، تەواوی ئەو پرۆژانەی جێبەجێ نەبوون، جێبەجێ بکرێن و پرۆژەی دابینكردنی ڕووناكيی کارەبای ٢٤ کاتژمێريش زیاتر بکرێت.
بە هۆی شەپۆلى باران و ناسه‌قامگيريى كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌رزی زستاندا، بەشێک لە هاوبەشان تووشی گرفت و کێشەی کارەبا دەبنەوە، بۆیە وەزارەتی کارەبا تەواوی تیمەکانی چاککردنەوەی ڕاسپاردووە، بە زووترین کات وەڵامی داواکارییەکانی ئەو هاوبەشانە بدرێتەوە کە کێشە و گرفتی کارەبایان بۆ دروست ده‌بێت.
بۆ ئەم پرۆژانە و تەواوی کار و چالاکییەکانی وەزارەتیش، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هه‌رێمى كوردستان هاوکار و پاڵپشتی وەزارەتی کارەبایە، بۆ ئەوەی بتواندرێت گرفت و کێشەکانی کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.