وه‌زاره‌تى كاره‌با: خواست لەسەر کارەبا بۆ زیاتر لە 7,500 مێگاوات بەرز بووەتەوە

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند كه: لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا حه‌فت هه‌زار و ٥٠٠ مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا سێ هه‌زار و ٥٠٠ مێگاواتە و لە کابینەی نۆیەمدا هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات زیاد کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ٤٦٠ هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاد بوونه و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ، ئاسن، كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و (سیتی)یەكان لەسەر کارەبا زیاتر بووە. هاوکات نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگه ئەمنیيەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵى ٢٠٢٤دا نزيكه‌ى ١٣ کاتژمێر بووە.
تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیيان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کردووە.
وەزارەتی كارەبا بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا وێڕای زیادكردنی ئەو هه‌زار و ٥٠٠ مێگاواتە، تەنیا لە سێکتەری گواستنەوە زیاتر لە دەیان وێستگەی گواستنەوە و گۆڕین و مۆبایلی کارەبای لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە و بە درێژایی ٣٥٠ كیلۆمەتر هێڵی کارەبای ١٣٢ كەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز و ٣٣ كەی ڤی ڕاكێشاوە و سەدان پرۆژەی دیكەی لە تۆڕی دابەشكردنی ناوخۆ بنیات ناوە و کارەبای گەیاندووەتە سەرجەم ناوچە و گوندە دوورەدەستەکانی هەرێمی كوردستان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى كاره‌با هاووڵاتییان دڵنیا دەكاته‌وه كه بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایناوە، لە ڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی ڕووناكيی ٢٤ كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.