Skip to the content

وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات

لە چوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی کارەبا، بۆ باشترکردنی سێکتەرەکانی کارەبا بۆ تەواوی ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە چارەسەر و دابینکردنی کارەبای نیشتمانیيه‌، وەزاەرتی کارەبا به‌ گوژمه‌ى زیاتر له‌ ٢٧٣ ملیۆن دینار، كێشەی كارەبای گەڕەكی تووەسپی لە شاری سلێمانی، بە دانانی ژماره‌یەك (محه‌ویلە)ی یاریدەر بۆ گەڕەكه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات. پرۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەك لە خۆدەگرێت كه‌ بریتین له‌ دانانی محەویلەی یاریدەدەر (مساعد) و دانانی ٤١ محه‌ويله‌ى ديكه‌ بۆ ژمارەیەك ماڵ. بڕياريشه‌ له‌ ماوه‌ى ٩٥ ڕۆژدا ته‌واو بكرێت.