پرۆژەیەکی ستراتیژيی کارەبا لە سنووری چەمچەماڵى سهر به پارێزگهى سلێمانى جێبەجێ کرا
لە درێژەی کار و پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردن و باشترکردنی کارەبای نیشتمانی، بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە سنووری بازیان، بەردەقارەمان، چەمچەماڵ و ئاغجەلەرى پارێزگهى سلێمانى، پرۆژەى ڕاکێشانی هێڵى ٣٣ کەی ڤیی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) بە بڕی سێ مليار و ٥٠٠ مليۆن دینار جێبەجێ کرا.
پڕۆژەکە گرنگییەكی زۆری بۆ چارەسەركردنى کێشەى بارزۆریی وێستگەى ١٣٢ کەی ڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەر دهكات و سوودی بۆ ناوچەکانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە هەيه.