450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندن

وەزارەتی کارەبا بەسەرکەوتوویی تووانی لەماوەیەکی کەمدا پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، بگەیەنێتە ٤٥٠ هەزار هاوبەشی ماڵان و ٩٠ هەزار هاوبەشی بازرگانی؛ بەمەش ٢ ملیۆن هاووڵاتیی سوودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییە؛ کە دەگاتە جێبەجێکردنی نزیکەی لە(٣٠%)ی پڕۆژەکە. هاوکات زیاتر لە ٢١٠٠ موەلیدە هەڵگیراون و تاکو کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٦، زیاتر لە ٧٠٠٠ موەلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێنرێتەوە.
بڕیارە تا کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٦، هەموو کوردستان بگرێتەوە.