وەزیری كارەبا دۆخی كارەبا و بەڕێوەچوونی پرۆژەی ڕووناكیی پارێزگەی دهۆکی بەسەركردەوە

وەزیری کارەبا لە چۆنییەتیی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی کۆڵییەوە و ئامادەییی هەموو پاڵپشتی و کاراسانییەکی بۆ پرۆژەکە دووپات کردەوە.
هەروەها وەزیری كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دهۆکی کرد و لەنزیکەوە ئاگەداری دۆخی سێکتەری دابەشکردنی کارەبای سنوورەکە بوو، بە تایبەتی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ وێستگەی ڕۆژاوا کرد، کە لەم دواییە گۆڕەڕی کارەباکەی چاک کراوەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان.