Skip to the content

نیوەی هاووڵاتیيانی کوردستان لە پرۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 20 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی پێنج

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی  پسوولەی کارەبای مانگی پێنج بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیێيدا هاووڵاتيیان کەمترین پارە دەدەن.

تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 1 ملیۆن هاووڵاتی  کە یەکسانە بە ٪15ی هاووڵاتیيانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە ڕێگای پرۆژەی ڕووناکی.

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوبەشان بۆ مانگی پێنج لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:

 

کوردستان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

ماڵان

20،000

20،000

18،000

38،000

بازرگانی

44،000

59،000

21،000

54،000

خشتەی دووەم: ژمارەی ئێستای هاوبەشانی کارەبا و هاووڵاتیيان لە پرۆژەی ڕووناکی:

 

کوردستان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هاوبەشانی کارەبا

280،000

216،000

35،000

29،000

هاوڵاتیان

1،106،000

860،000

132،000

114،000

بڕی پسوولەکان لە مانگی پێنجدا بڕی جیاوازی ئەو 1.4 ملیار دینارەش دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردا بۆ پێدانەوەی جیاوازی نێوان نرخە ئەزموونییەکان و نرخە پەیژەییە نوێیەکانی کارەبا کە کەمترن لە نرخە ئەزموونیەکان، لە ئەنجامدا:

1- زیاتر لە 60،000 هاوڵاتی لە سەرتاسەری کوردستان بڕێکی پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە لەسەر پسوولەی کارەبای مانگی پێنج، بەشێوەیەک کە لە هەندێک گەڕەک هەر خێزانێک بەتێکڕا تاوەکو 80،000 دینارییان بۆ گەڕاوەتەوە.

2- زیاتر لە لە 10،000 خێزان لە سەرتاسەری کوردستان بڕی پسوولەی کارەبایان بۆ مانگی پێنج بریتیە لە 0 دینار — بۆ نموونە، لە گەڕەکی شادی کە پڕۆژەی ڕووناکی تێیدا دەستپێکرد لە ساڵی ڕابردوودا، ٪90ی هاوڵاتیان هیچ پارەیەکیان نەداوە بۆ کارەبا.

بەپێی نرخە نوێیەکان،  ٪80ی هاووڵاتیيان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.


مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

 

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.