Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست، لەلایەن حکومەتی هەرێمى كوردستانەوە لەکار وەستابوون و لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیيان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی و دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستی. هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.