Skip to the content

ژمارەی هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەی ئاساییی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری تیمی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەی بوون، وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە تیمەکانی وەزارەت کرد، کە بە کارکردن و هەوڵی بەردەوامیان، لە ماوەیەکی کەمدا، ژمارەیەکی زۆری هاوبەشانی کارەبا لە سەنتەری پارێزگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون.
دواتر باس لە بڕیاری ژمارە (٢٨٠)ی ئەنجومەنی وەزیران کرا کە لە وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و تایبەتە بە کۆمەڵێک چاکسازیی بنەڕەتی لە کەرتی کارەبا و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری.